وەفدی هەرێم
Plus4
پێش 7 کاتژمێر

سەرەتای ئەم هەفتەیە وەفدێکی تری هەرێم بۆ بڕیاردانی کۆتایی کێشەی مووچە سەردانی بەغدا بکات 

 

بڕیارە سەرەتای ئەم هەفتەیە، وەفدێکی تری هەرێم سەردانی بەغدا بکات.

 

سەرچاوەیەک لەئەنجومەنى وەزیرانى هەرێمەوە ئاشکرایکرد کەسەرەتاى ئەم هەفتەیە وەفدێکی تری هەرێم بۆ چارەسەری کێشەی مووچەو کێشە چارەسەر نەکراوەکانی تر دەچێتەوە بەغدا. 

 

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە ئامانجی سەردانی وەفدەکە بۆ بڕیاردانی کۆتاییە لەسەر داهاتى نانەوتی و هەناردەکردنەوەى نەوت، بۆ ئەوەی پرسی مووچە یەکلاییبکرێتەوەو گرفتەکان کۆتاییان پێبێت. 

 

بەپێی وتەی ئەو سەرچاوەیە، بڕیاروایە ئەمجارە ئاوات شێخ جەناب؛ وەزیرى دارایی هەرێم و کەمال محەمەد؛ وەزیرى سامانە سروشتییەکان سەرپەرشتیی وەفدەکە بکەن.