
Plus4
پێش 3 ڕۆژ
🔻بزانە لاهور شێخ جەنگی بە چی ماددەیەک داواکراوە؟
بەڕێوەبەری پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند: ئەمڕۆ پێنجشەممە، دادگای لێکۆڵینەوەی ئاسایش بە ماددەی 56 لەیاسای سزادانی عێراقی فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ لاهور شێخ جەنگی و چەند کەسێکی تر دەرکردووە.
وتیشی، دەستبەجێ گشتاندن بۆ فەرمانەکە کراوە بەسەر هەموو هێزە ئەمنییەکان و بازگەکاندا و وەک پۆلیسی سلێمانیش پابەندین بە جێبەجێکردنی فەرمانەکە.
ماددەی 56 لەیاسای ژمارە 111 یاسای سزادانی عێراق بۆ ساڵی 1969، تایبەتە بە رێککەوتنی زیاتر لەکەسێک بۆ ئەنجامدانی تاوان یاخود کەتنێک.
بەپێی یاساکە ئەگەر رێککەوتنەکە بۆ تاوان بێت، ئەوە سزای زیندانی دەدرێن کە لە 7 ساڵ زیاتر نەبێت.