
Plus4
پێش ڕۆژێک
🔻فەرمانڕەوای شارێك: خۆم خەرجی منداڵەكان ئەكێشم و باوكەكان مەخەنە زیندانەوە
سوڵتان بن محەمەد قاسمی فەرمانڕەوای شاریقە، رایدەگەیەنێت: پشتگیری لەو هاوڵاتییە دەكات كە لە هاوسەرەكەی جیا بوەتەوە و ناتوانێت پارەی بەخێوكردنی منداڵەكەی بدات كە دادگا دیاری دەكات.
جەختی لەوە كردووەتەوە كە پێویستە مامەڵە لەگەڵ ئەم كەیسانە بە ڕۆحی یاسا بكرێت نەك بە دەقە توندەكان، قاسمی ڕوونیكردووەتەوە كە چاوی بە دادووەران كەوتووە و داوای لێكردوون پێش دەركردنی بڕیاری زیندانیكردن، راستی بانگەشەی باوك سەبارەت بە نەبوونی توانای دارایی بسەلمێنن و ئاماژە بەوەدەدات كە زیندانی كردنی باوكەكان كارەكە زیاتر تێك دەدات و قەیرانی داراییەكەشی خراپتر دەكات.
دەشڵێت: "ئەگەر باوكەكە راستگۆ بێت و توانای بەخێوكردنی منداڵەكانی نەبێت، ئەوە من بەرپرسیارم لێی و خۆم نەفەقەی منداڵەكانی دەكێشم."
ئاماژە بە دەستێوەردانی خۆی دەكات لە كەیسی ئاڵۆزی خێزانی، لەوانە پاراستنی ژنێك و منداڵەكانی دوای ئەوەی مێردەكەی لە وڵات هەڵهاتووە و خانۆكەشی فرۆشتووە، فەرمانی دا خانوویەكی نوێیان بۆ دابین بكات لەگەڵ هەموو كەلوپەلێكی پێویست.
داواش دەكات دەستەواژەی وەك "زۆرەملێ" لە بڕیارە دادوەرییەكان دوور بخرێتەوە و دەستەواژەی مرۆیی وەك "دەسەڵات بە خاوەن ماڵ بە موڵكەكانی" جێگەی بگیرێت.