ئاوي عيراق
plus4
پێش ٢ ساڵ

حەسەن جەنابی وەزیری پێشوی سەرچاوەی ئاوییەكانی عێراق ئاشكرایكرد، رەشید حەمدانی وەزیری ئێستای سەرچاوە ئاوییەكانی عێراق بەنوسراوێكی فەرمی داوای لەتوركیا كردووە ئاو لەدیجلە ببڕن و بەنداوی ئەلیسۆ پڕبكەن بەبیانوی ئەوەی عێراق خاوەن ئاوی عەمباركراوە.

 

وتیشی، بەهۆی ئەو بڕیارەی وەزیرەوە، وەڵاتەكە توشی كارەساتێكی گەورەی سروشتی و بێ ئاوی و وشكەساڵی بوەو ناوبراویش لەترسی رای گشتیدا رەتیدەكاتەوە، بەڵام باڵیۆزی توركیا بەئاشكرا باسی داواكەی كردووە.

 

بەوتەی جەنابی، دۆخی ئاو لەعێراق مەترسیدارە و وەزارەتی كشتوكاڵ 80%ی ئاو بەكاردەهێنن بەبێ ئەوەی هیچ بەرهەمێكی خۆراكیش هەبێت بۆ پڕكردنی بازاڕی ناوخۆیی ، ئەوەش دەمانگەیەنێتە ئەوەی ئاوی عێراق بەفیڕۆدەچێت.