
Plus4
پێش 13 کاتژمێر
🔻داهاتی نانەوتی گرێ کوێرەکەی نێوان هەولێرو بەغدایە
نەرمین مەعروف، ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، ئەم رێککەوتنەی کراوە بۆ رەوانەکردنی موچەی مانگی شەش فەرمانبەرانی هەرێم نابێتە بنەما بۆ مووچەی مانگەکانی دیکە.
دەشڵێت، بەپێی مەرجەکانی سودانی، ئەو وەفدەی ئێستا لە بەغدایە دەبێت لەماوەی سێ رۆژدا چارەسەری بابەتی داهاتی نانەوتی بکات، هەر بۆیە بۆ ئەم مانگەش بەغدا داوای 120 ملیار دینار لە داهاتی نانەوتی کردووە.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە ، ئەو وەفدەی هەرێم کە لە بەغدایە بۆ مووچەی مانگەکانی دیکە دەبێت چارەسەری کێشەی داهاتی نانەوتی بکات.