کۆبونەوە
Plus4
پێش 14 کاتژمێر

🔻ئەمڕۆ راپۆرتەکان دەخرێنە بەردەم سودانی تا بڕیار لەسەر ناردنی موچە بدرێت

 

لەکۆبونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لیژنە هاوبەشەی نێوان وەزارەتی نەوتی عێراق و وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێم راپۆرتی خۆیان دەخەنە بەردەستی محەمەد شیاع سودانی.

 

بەپێی وتەی سروە محەمەد ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لیژنەکە تەکنیکییەو بۆ لێکۆڵینەوە لە داهاتەکانی هەرێم پێکهێنراوەو ئەمڕۆش و راپۆرتی خۆیان رادەستی سودانی دەکەن تا بەرچاوڕوونی هەبێت سەبارەت بەو پرسە

 

دەشڵێت، هەرچەندە ئەمڕۆ پرسی مووچە نەخراوەتە بەرنامەی کاری کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران، بەڵام دەکرێت لە پاشکۆی کۆبوونەوەکەدا باسی لێوەبکرێت و بڕیار لە ناردنی مووچەی مانگی شەش بدرێت.