
Plus4
پێش ٢ کاتژمێر
هەردوو حکومەتی هەرێم و بەغدا لەسەر هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم ڕێککەوتن
کەمێک بەر لەئێستا، میدیای پارتی ڕایگەیاند: هەردوو وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی هەرێم و وەزارەتی نەوتی عێراق لەسەر دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێم ڕێککەوتن.
میدیای پارتی لەزاری سەرچاوەیەک لەکۆمپانیای سۆمۆوە ئاشکرایکرد: لەگەڵ حکومەتی هەرێم لەسەر دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت ڕێککەوتوون و هەموو ئامادەکارییەکیشیان بۆ دەستپێکردنی هەناردەکردنی نەوتی هەرێم تەواوکردووە.
بەپێی ناوەرۆکی ڕێککەوتنەکە، پرۆسەی هەناردەکردنەکە بەپێی بەرهەمی ڕۆژانەی کێڵگەکان دەبێت، ئەمەش لەبەرامبەردا 50 هەزار بەرمیلی ڕۆژانە بۆ پڕکردنەوەی پێداویستییە ناوخۆییەکانی هەرێم تەرخاندەکرێت.
هەر بەپێی ئەو ڕێککەوتنە، ئەو بڕە نەوتەی دەمێنێتەوە، ڕادەستی کۆمپانیای سۆمۆ دەکرێت.
ڕەشنووسی ڕێککەوتنەکەش لەلایەن وەفدی وەزارەتی نەوتی عێراق و سامانە سرووشتییەکانی هەرێمەوە واژۆ کراوە.
بەر لەدەستپێکردنی هەناردەکردنەکەش، گفتوگۆ لەنێوان هەردوو حکومەتی عێراق و تورکیادا ئەنجامدەدرێت.