
plus4
پێش 23 کاتژمێر
کۆمپانیای سۆمۆ ئاشکرایدەکات تا ئەمڕۆش هەرێمی کوردستانیان نەوتی ڕادەست نەکردووین، گەر نەوتەکەیان ڕادەست بکرێت، ئامادەن بۆ فرۆشتنی.
لەوبارەەوە عەلی نزار فایەق؛ بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای سۆمۆ دەڵێت: وەک سۆمۆ تەنیا لایەنی فرۆشیارین، سەرجەم ئەو ڕێکارو ئامادەکارییانەی پێویستن بۆ وەرگرتن و فرۆشتنی نەوتی هەرێم تەواوکراون، بەڵام تائێستا هیچ بڕە نەوتێکمان رادەستنەکراوە بۆ فرۆشتن.
ناوبراو سەبارەت بەفرۆشتنی نەوتی کەرکوک وتی: مانگانە بەشێکی نەوتی کەرکوک هەناردەی وڵاتی ئوردن دەکرێت و نەوتی کێڵگەی گەیارەش لەنەینەوا لەڕێگەی بەندەرەکانی باشوورەوە هاوشێوەی نەوتی بەسرە هەناردەی دەرەوە دەکرێت.
ئاشکراشیکرد: داهاتی نەوت ڕاستەوخۆ لەو کۆمپانیاو لایەنانە وەردەگرین کە لێمان دەکڕن.