هەڵمەتی هاوبەش
plus4
پێش 3 کاتژمێر

دژە تیرۆری عێراق و ئاسایشی سلێمانی 11 تیرۆریستیان لەکەرکوک لەچەند ناوچەیەک دەستگیرکرد

 

هێزەکانی دژە تیرۆرو ئاسایشی سلێمانی، زنجیرەیەک ئۆپەراسیۆنی گەورەیان نەهێشتنی پاشماوەکانی چـ.ـەکـ.ـدارانی د11عـ.ـش ئەنجامدا.

لەم زنجیرە ئۆپەراسیۆنانەدا، 11 ئەندامی د11عـ.ـش دەستگیرکران و چەندین تۆنێل و ئەشکەوت کە شوێنی خۆحەشاردانی چەکداران بوون تەقێندرانەوە.

لەسنووری پارێزگای کەرکوک، دپە تیرۆری عێراق 4 ئەندامی د11عـ.ـشی دەستگیرکرد.

هێزەکە بەهەماهەنگیی دەزگای هەواڵگریی نیشتمانیی عێراق، ئۆپەراسیۆنێکیان بۆسەر 6 میوانخانەی گومانلێکراو لەکەرکوک و ژمارەیەک باڵەخانەو 4 میوانخانەو 3 تۆنێل ئەنجامدا.

دژە تیرۆری عێراق و ئۆپەراسیۆنەکانی ئاسایشی سلێمانی، توانییان تیرۆریستێکی داواکراو لەچەمچەماڵ دەستگیربکەن.

وێڕای ئەنجامدانی چەندین ئۆپەراسیۆنی تر بۆسەر چەندین تۆنێل و شوێنی پاشماوەکانی ئەو چەکدارانە لەپارێزگاکانی نەینەواو سەڵاحەدین و دەستگیرکردنی چەندین پاشماوەی د11عـ.ـش و خاپوورکردنی مۆڵگەکانیان.