
Plus4
پێش 9 کاتژمێر
بافڵ تاڵەبانی: چیتر ڕێگە نادەین ژیانی خەڵکەکەمان لەوە زیاتر بخرێتە مەترسییەوە
بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لەمیانی پێشوازیی لەدکتۆر محەمەد حەسان، نوێنەری تایبەتیی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق ڕایگەیاند: چیتر ڕێگە نادەین ژیانی خەڵکەکەمان لەوە زیاتر بخرێتە مەترسییەوە.
جەختی لەچارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدا لەڕێگەی دیالۆگ و پابەندبوون بەدەستوور کردەوە.
بافڵ تاڵەبانی سەبارەت بەپرسی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی، پێویستیی یەکخستنی هەوڵەکانی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان کردەوەو وتی: درێژەکێشانی ئەم کێشەیە کاریگەریی نەرێنی لەسەر سەقامگیریی وڵاتەکەمان دەبێت.
نەیشاردەوە کە باشترین ڕێگەچارە بۆ هەموو لایەک، پابەندبوونە بەڕێککەوتنەکان، چوونکە ڕێگەنادەین ژیانی خەڵکەکەمان لەوە زیاتر بخرێتە مەترسییەوە.
پرسی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق تەوەرێکی تری گفتوگۆکان بوو، هەردوولا هاوڕابوون لەسەر پێویستیی ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد کە ڕەنگدانەوەی ئیرادەی ڕاستەقینەی هاووڵاتیان بێت.