دەستگیر کردن
Plus4
پێش 9 کاتژمێر

🔻بکوژانی منداڵەکەی دیالە لەچەمچەماڵ دەستگیرکران

 

بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئۆپراسیۆنەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێم، ژن و پیاوێکیان دەستگیرکرد، لەپارێزگای دیالە منداڵێکی خاوەن پێداویستی تایبەتیان کوشتووە.

 

- دەقی راگەیەندراوەکەی ئاسایش:

٢٠٢٥/٨/٧ دوای بڵاوبونەوەی هەواڵی کوشتنی منداڵێکی خاوەن پێداویستی تایبەت لەپارێزگای دیالە، لەلایەن ژن و مێردێکی بەخێوکەر و هەڵاتنی تۆمەتباران بەرەو هەرێمی کوردستان، بەپێدانی زانیاری هەواڵگری لەلایەن (خلية الصقور)ی پارێزگای کەرکوک سەر بە هەواڵگری عێراق، دەستبەجێ بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئۆپراسیۆنەکانی ئاسایش بەدواداچوون و لێکۆڵینەوەی وردی بۆ دۆزینەوەی شوێنی تۆمەتباران ئەنجامدا و بەبڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش، توانیان شەوی ٢٠٢٥/٨/١٠لەقەزای چەمچەماڵ هەردوو تۆمەتباری داواکراو دەستگیربکەن و بەپێ ی تایبەتمەندی کەیسەکە دوای لێکۆڵینەوە هەردوو تۆمەتباری بکوژ ڕادەستی هێزە ئەمنیەکانی عێراق دەکرێنەوە.

 

لەئێستادا تۆمەتباران بە ماددەی(٤٠٥) لەیاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لەدۆسیەکانیان بەردەوامە.