parwez
کاوێز مەلا پەروێز
پێش ٢ ساڵ

ئەو کەسە کەرکووکییە کە لە کەرکووک ئەژێ، تا دوو هەزار و سێ رەوا بوو ئێمەی کەرکووکی شارەکانی هەرێم کە بەعس لەبەر ناسنامەی نەتەوەیی دەرفەت و چانسی نیشتەجێبوونی پێ نەئەداین خۆمان پێ کەرکووکییەکی مەزڵووم بێ لەو مێژووە بە دواوە هیچ پاساوێک نیە لە هەولێر یان لە سلێمانی یان لە ئەوروپا بژێین و خۆشمان پێ کەرکووکی بێت!

 

ئەگەر ئەتانەوێ کەرکووکی بن بچنەوە لە شارەکەتان بژێن، لێرەوە بە کرووزانەوە شەڕی بریارەکانی راکان و ئەوانی تر ناکرێ تەنیا وەسیلەی ئەوشەڕە مانەوەتە لە شارەکەت، نەخۆ لێرەوە هەرچی بلێی فشەفشکردنە.

 

ئەزانم پاساو و هۆکاری بێ مانات زۆرن وەلێ هیچ رێگریەک نیە بۆ هەر کەرکووکیەک بیەوێ لە شارەکەی وەک ئەو سەتان هەزار کوردە ئازایە بژێی، ئەگەر هەر کەس و حزبێک بەو بریارەی راکان نیگەرانە باشترین وەڵام هاندانی خەڵکە بۆ گەرانەوە کە ساڵانێکە پێچەوانەی ئەوە بە دەیان وەسیلەی گاریگەر کورد هانئەدرێ ئەو شارە جێبهێلێ!

 

هەر بە جددی بە تەمای چین لە راکان، نەکا چاوەڕێی بکەن کەرکووکتان بۆ هەڵداتە باوەشی کوردستان!