
Plus4
پێش 15 کاتژمێر
🔻تاپۆکردنی خانووە زیادەڕۆکانی کەرکوک دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە
بڕیارە لیژنەیەکی حکومەتی عێراق بۆ بەتاپۆکردن و یەکلایی کردنەوەی کەیسی خانووە زیادەڕۆکان سەردانی کەرکوک بکەن.
ئەحمەد عومەر سەرۆکی شارەوانی کەرکوک، بەئاژانسی plus4ی راگەیاند، لەچەند ڕۆژی داهاتوودا لیژنەیەکی وەزارەتی شارەوانی عێراق لەبەغداوە دەگەنە کەرکوک، بەمەبەستی جێبەجێکردنی بڕیاری ژمارە ٢٠ی ساڵی ٢٠٢٥ی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ، کەتایبەتە بە لەتاپۆکردنی ئەو زەوییانەکانی خاویان لەسەر دروستکراوەو کەموڵکی شارەوانییەکانن.
وتیشی ، لەرابردووداو لەڕێی کەرتەکانی شارەوانیەوە زیاتر لە 90 هەزار مامەڵەیان بۆ تاپۆکردنی ئەو خانوانە پێشکەشکراوە، پێشبینیی کرد 10 هەزار مامەڵەی دیکەشیان بەدەست بگات.