پارتی و سودانی
Plus4
پێش 17 کاتژمێر

🔻پارتی هێرشی توند دەکاتە سەر سودانی

 

 

هوشیار زێباری، ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگەیاند، بەڵێنی دەنگدان بە محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی ئێستای عیراق بۆ بەدەستهێنانی خولی دووەمی سەرۆکایەتی وەزیرانی عێراق نادەین.

 

زێباری لە دیدارێکی تەلەفزیۆنیدا وتیشی، حکومەتەکەی سودانی نا مرۆڤانە مامەڵە دەکات لەگەڵ پرسی موچەی موچەخۆرانی هەرێم.

 

سەبارەت بە دۆخی ناوچەکەش ، زێباری ئاماژەی بۆ ئەوەکردووە کە ئەو فەتاح فاڵ نیە، بەڵام هەموو خوێندەوەكان بۆ ئەوە راماندەكێشن كە مانگی ئەیلولی داهاتوو، روبەڕوبونەوەكان جارێكی لەناوچەكە سەرهەڵدەدەنەوەو ئەمەش كارگەریشی لەسەر هەڵبژاردنەكانی عێراق دەبێت.