ئەدهەم بارزانی
Plus4
پێش 4 کاتژمێر

🔻پارتی سێ پاسەوانی ئەدهەم بارزانی دەستگیرکرد

 

نوسینگەی ئەدهەم بارزانی بڵاویکردوەتەوە، سێ پاسەوانی ئەدهەم بارزانی لەگەڵ دۆستێكیان لە بازگەی هیران و نازەنین دەستگیركراون.

 

بەپێی راگەیەندراوێکی نوسینگەی ئەدهەم بارزانی ، دوێنێ شەممە ژمارەیەک لەو کەسانەی کە لەگەڵ ئەدهەم بارزانی وەک پاسەوان دەوام دەکەن لەگەڵ دۆستێکی ئەوان کە سەرجەمیان چوار کەس بون لە پارێزگای سلێمانییەوە گەڕاونەتەوە بۆ قەزای سۆران و دەڤەری هەریر، لە کاتژمێر ١:٣٠ی خولەکی پاشنیوەڕۆی دوێنێوە تا درەنگی شەوی ڕابردو بێسەر و شوێن بون.

 

ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، بەپێی هەندێ سەرەداو بۆیان دەرکەوت لە بازگەی هیران و نازەنینی ئەو بازگەیەی کە باشوری کوردستانی کردوە بە دو پارچە لە نزیک شەقڵاوە دەستگیرکراون و موبایلەکانیان داخراون و پاشان بۆ ئاسایشی گشتی لە هەولێر گواسترانەوە و دەستبەسەرکراون.

 

سەبارەت بەهۆکاری دستگیرکردنیان دەڵێت، بەو بەهانەیە بوە کە پێشتر لیژنەی ناوچەکانی حیزبی دەسەڵات بە ئەوانی وتوە سەردانی سلێمانی و شێخ ئەدهەم بارزانی نەکەن بەم تاوانە گەورەیە گیراون.

 

ناوی دەستگیرکراوەکان:-

١- فايق سوفي خدر 

٢-مروان ئەسكندر ئەحمەد 

٣-نیهاد ئەحمەد محەمەد

٤-شوان نیعمەت حسين