هاوکارییەکانی هاوپەیمانان
Plus4
پێش ڕۆژێک

وەزارەتی پێشمەرگە: هاوکارییەکانی هاوپەیمانان تاکۆتایی ساڵی 2026 بۆ هێزەکانی پێشمەرگە بەردەوام دەبن

 

بەختیار محەمەد؛ ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگە ئاشکرایکرد: لەئێستادا هاوکارییەکانی هێزەکانی هاوپەیمانان بۆ هێزەکانی پێشمەرگە ڕاناگیرێت، بەڵکو تاکۆتایی ساڵی 2026 بەردەوامدەبێت.

 

وتیشی: بۆ ئەو مەبەستە یاداشتنامەیەک لەنێوان هێزەکانی پێشمەرگەو پێنتاگۆندا واژۆکراوە، بەپێی ئەو یاداشتنامەیە، تاکۆتایی ساڵی 2026 هاوکارییەکانی هێزەکانی هاوپەیمانان بۆ هێزەکانی پێشمەرگە بەردەوامدەبێت.

 

ئەمیندارەکەی وەزارەتی پێشمەرگە جەختیکردەوە کە هاوکارییەکانی هاوپەیمانان تەنها هاوکاریی مانگانەی ماددی نییە بۆ هێزەکانی پێشمەرگە، بەڵکو لەهاوکاریی دارایی، مەشق و تەنانەت خۆراکیش پێکدێت.

 

دەشڵێت: دوور نییە جۆری هاوکارییەکان گۆڕانکارییان تێدا بکرێت، بەڵام ئەوەی گرنگە ئەو هاوکارییانە ئەو هاوکارییانە تاکۆتایی ساڵی 2006 بەردەوام دەبن.