کۆبونەوە
Plus4
پێش 3 کاتژمێر

سەرۆك وەزیران، دوو فەرماندەی پلە باڵای حزبوڵڵای لەحەشدی شەعبیی دورخستەوە

 

سەباح نوعمان، وتەبێژی فەلارماندەی هێزە چەكدارەكانی عێراق ڕایگەیاند: كاری لیژنەی لێكۆڵینەوە لەڕووداوەكەی فەرمانگەی كشتوكاڵی كەرخ كۆتاییهات و دەركەوت ئەو چەكدارانەی هێرشەكەیان كردووەتە سەر فەرمانگەكە، سەر بەكەتیبەكانی حزبوڵلان و چەكداری هەردوو لیوای 45 و 46ی حەشدی شەعبین.

 

بەبێ‌ هیچ فەرمان و ڕەزامەندییەك و پێچەوانەی هەموو دیسپلینێكی سەربازی، چەكیان بەكارهێناوەو ڕووبەڕووی هێزە ئەمنییەكان بوونەتەوە.

 

دەشڵێت: ئەیاد كازم عەلی، بەڕێوەبەری پێشووی فەرمانگەكە، لەلێكۆڵینەوەكاندا دەركەوتووە كە تێوەگلاوەو هەماهەنگیی پێشوەختەی لەگەڵ ئەو هێزەدا هەبووەو گەندەڵیی كارگێڕی و تاوان و ساختەكاری لەبەڵگەنامە فەرمییەكانی فەرمانگەكەیدا لەسەر ساغ بووەتەوە.

 

لەئەنجامی لێكۆڵینەوەكاندا، فەرماندەی گشتیی هێزە سە بەدوورخستنەوەی فەرماندەی هەردوو لیوای 45 و 46 و حەشدی شەعبی و پێكهێنانی لیژنەی لێكۆڵینەوە لەفەرماندەی ئۆپەراسیۆنەكانی جەزیرە، بڕیاریشدرا سەرجەم ئەو چەكدارانەی لەو كردەوەیەدا تێوەگلاون ڕەوانەی دادگا بكرێن، بەپێچەوانەشەوە بڕیاردرا بەپاداشتكردنی ئەو كارمەندانەی هێزە ئەمنییەكان كە كەوتنە بەر هێرشەكە.