تەیف سامی
Plus4
پێش 3 کاتژمێر

تەیف سامی بۆ وەفدەکەی هەرێم: داتای 800 هەزار مووچەخۆرتانمان بۆ ڕەوانە بکەن

 

تەیف سامی؛ وەزیری دارایی عێراق، داوای لەوەفدی هەرێم لەبەغدا کردووە، داتای 800 هەزار فەرمانبەری مووجەخۆری هەرێم ڕەوانەی بەغدا بکەن.

 

لەوبارەیەوە ماڵپەڕی بغداد الیوم ڕایگەیاند: تەیف سامی؛ وەزیری دارایی عێراق داوای لەوەفدی تەکنیکیی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبەغدا کردووە، وردەکاریی تەواوی ناوی ئەو فەرمانبەرو مووچەخۆرانەیان پێشکەشبکەن کە لەپرۆژەی هەژماری من تۆمارکراون و ژمارەی نزیکەی 800 هەزار کەس دەبێت.

 

ماڵپەڕەکە لەزاری سەرچاوەیەکی باڵاوە بڵاویکردەوە کە تەیف سامی پێداگریی لەسەر پێویستیی گواستنەوەی ئەو داتایانە بۆ هەریەک لەبانکەکانی ڕافیدەین و ڕەشید کردووەتەوە، بۆ تەوتینکردنی مووچەکانیان.