مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم
Plus4
پێش 22 کاتژمێر

هەرێم بۆ بەغدا: ئیتر بۆ مانگەکانی داهاتوو ناتوانین 120 ملیار دینارەکەتان ڕادەست بکەین

 

وەفدی هەرێم لەبەغدا، بەحکومەتی عێراقی وتووە: لەمانگی شەش بەدواوە، ناتوانن 120 ملیار دیناری داهاتی نانەوتیتان ڕادەستبکەن.

 

لەوبارەیەوە شێروان میرزا؛ پەرلەمانتاری پێشووی عێراق ئاشکرایکرد: حکومەتی هەرێم تەنها بۆ مانگی شەش ئامادەی ناردنی 120 ملیار دیناری داهاتی نانەوتییە بۆ بەغدا، بەڵام بەهۆی زۆریی بڕەکەوە، بۆ مانگەکانی داهاتوو ئامادە نییە ئەو پارەیە بنێرێت.

 

سەبارەت بەو بابەتەش، لیژنەیەکی هاوبەش پێکهێنراوە تا داهاتی نانەوتیی هەرێم بەوردی دیاریبکرێت و ڕێکبکەون لەسەر ئەوەی ئەو بڕە چەند بێت کە هەرێم دەبێت وەک داهاتی نانەوتی بیگەڕێنێتەوە بۆ بەغدا.

 

جەختیشیکردەوە کە بێ چارەسەرکردنی پرسی ناردنی نەوت لەڕێگەی سۆمۆوە، مەحاڵە بەغدا مووچەی مانگی شەشی مووجەخۆرانی هەرێم بنێرێت.