
Plus4
پێش 9 کاتژمێر
جومانە غەلای: ئەمڕۆ لیست و کاندیدان دەبن بەخاوەنی ژمارەی خۆیان بۆ هەڵبژاردن
ئەمڕۆ کۆمیسیۆن تیروپشک بۆ پێدانی ژمارە بە لایەنە کاندیدان و سیاسییەکان ئەنجامدەدات.
لەوبارەیەوە جومانە غەلای؛ وتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئاشکرایکرد: ئەمڕۆ ژمارە بەهەریەک لە هاوپەیمانی و لایەن و کاندیدانی نێو لایەنەکان و کاندیدانی سەربەخۆ بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەدرێت.
غەلای ڕوونیشیکردەوە کە تیروپشکەکە کاتژمێر 6ی ئێوارە، لەهۆتێل مەنسور لەشاری بەغدا ئەنجامدەدرێت.