کەمال
Plus4
پێش 3 کاتژمێر

🔻کەمال کەرکوکی: خەڵک بۆ موچە خەباتی نەکرد

 

کەمال کەرکوکی ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی پەیوەندییەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان دەڵێت: گەلی کوردستان بۆ موچە خەباتی نەکردووە.

 

دەشڵێت: مافی گەلی کوردستان لەدەستووردا چەسپیوە و لازمە جێبەجێ بکرێت جا قبوڵی بکەن یاخود نا.

 

ئەو بەرپرسەی پارتی ئەوەش دەخاتەڕوو کە بەغدا دەیەوێت خەڵک لەدژی حکومەت و سەرکردایەتییەکەی بوڕوژێنێت بەڵام هەموان دەزانن پارەی لای کێیەو کێ ناینێرێت و نایەوێت نەوتیش هەناردە بکرێت.

 

کەمال کەرکوکی دەشڵێت: خەڵکی خۆمان خۆشدەوێت و خەباتیان بۆ دەکەین، ئەو ڕۆژەی کە ئازاد دەبن و لەبندەستی کەسدا نامێنن، نزیکە..