
plus4
پێش 7 کاتژمێر
ئەمڕۆ پێنج شەممە ئاژانسی ڕۆیتەرز لە زاری سەرچاوەکانی کەرتی نەوتی عێراقەوە بڵاویکردەوە، دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی ههرێمی كوردستان لە ڕێگەی بەندەری جەیهانی تورکیاوە نزیک نییە، بە پێچەوانەی ئەوەی كه وەزیری نەوتی عێراق ڕایگەیاند.
ئەمە لە کاتێکدا رۆژی چوار شەممە حهیان عەبدولغەنی لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا له كهركوكهوه، ڕایگهیاند، لە ماوەی دوو ڕۆژدا هەناردەکردن لە ڕێگەی بەندەری جەیهانەوە دەستپێدەکات، هەروەها ڕۆژانە 80 هەزار بەرمیل نەوتی کوردستان بۆ هەناردەکردن وەردەگیرێت