
plus4
پێش 5 کاتژمێر
رێبوار تەها پارێزگاری کەرکوک لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، سەرەتای مانگی داهاتوودا کۆمپانیای bp بەریتانی دەست بەکارەکانی دەکات لەکێڵگە نەوتییەکانی کەرکوک و ئەمەش دەرفەتێکی زۆری هەلی کار و پرۆژەو ئاوەدانی دەرەخسێنێت.
هاوکات موژدەی ئەوەشی بەگەنجان دا کە ناوتۆمارکردن بۆ دامەزراندن لە دیوانی پارێزگاو نوسینگەی تایبەت دەبێت و هەموان وەکو یەک دەتوانن ناوی خۆیان بۆ کارکردن لەچوارچێوەی ئەو دەرفەتی کارانەی کۆمپانیای bp دەیرەخسێنێت تۆماربکەن