
plus4
پێش 8 کاتژمێر
لە راپۆرتێکدا كۆمپانیای شاماران لەبارەی بەرهەمهێنانی نەوت لە سنووری دهۆك دەڵێت، بەهەموو تواناوە دەستیان بەرهەمهێنانی نەوت کردوەتەوە لەکێڵگەی ئەتروش کە دوای هێرشە درۆنییەكانی مانگی رابردوو بەرهەمهێنانیان تێیدا کەمی کردبوو.
ئەو كۆمپانیایە لە راپۆرتەكەیدا باسی هێرشە درۆنییەكانی كردووە كە زیانی گەیاندووە لە بلۆكە نەوتییەکانی کێڵگەی سەرسەنگ و دەڵێت، لەئێستادا لە كێڵگەی سەرسەنگ سێ كۆگەی نەوت و بۆڕییەكانیان زیانیان بەركەوتووە.
دەشڵێت لە كۆتایی مانگی 10 لەو کێڵگەیەش بەرهەمهێنان بەهەموو تواناوە دەستپێدەکاتەۆە
یەکێک لە گرفتەکانی نێوان هەولێر و بەغداد، ئەو بڕە نەوتەیە کە حکومەتی عێراق داوای دەکات بۆ هەناردەکردنی لەڕێی کۆمپانیای سۆمۆوە
هەرێم دەڵێت بەهۆی هێرشە درۆنییەکانەوە بەرهەمهێنان کەمیکردووە.