کۆبونەوە
Plus4
پێش 20 کاتژمێر

فراکسیۆنی پارتی: بەئەگەری زۆرەوە سەرەتای هەفتەی داهاتوو بەغداد پارەی موچە دەنێرێت

 

شوان کەلاری، بڕیاردەری فراكسیۆنی پارتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەڵێت، رۆژی یەكشەممەی هەفتەی داهاتوو ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق كۆدەبێتەوە.

 

رونیشیکردوەتەوە بە ئەگەری زۆرەوە لەو کۆبونەوەیەدا، بڕیار لەسەر ناردنی مووچەی مانگی شەشی فەرمانبەرانی هەرێم دەدرێت.

 

ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، دوێنێ كۆبوونەوەكەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ئیجابی بووە و لەئێستادا بۆچوونەكان بەو ئاراستەیەیە كە یەکشەممەی داهاتوو ، بڕیار لەسەر ناردنی مووچەی مانگی شەش بدرێت.

 

ئەوەشی خستوەتەڕوو، بەیانی ئەمڕۆ وەفدێکی حكومەتی هەرێمی كوردستان گەیشتوەتە بەغداد و تەنها ئەوە ماوە، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیار لە سەر نەردنی مووچەی مانگی شەش بدات.