
Plus4
پێش ڕۆژێک
دەیان زیندانی لەگرتووخانەیەکی عێراق سووتێنراون و کۆمەڵکوژ کراون
دهستهى زانایانى موسڵمان لهعێراق ئاشکرایدەکات: لەگرتووخانەی شاری ناسرییه، کۆمەڵکوژییەک کراوەو 27 زیندانیی لەدۆخێکی نادیاردا سووتێنراون و تائێستا تەرمەکانیان لهپزیشكى دادە، حكومهتیش لێى بێدهنگە، هەندێکیش دەڵێن: ژمارەکە لەوە زیاترە.
دهستهى زانایانى موسڵمان تووڕەیەو دەڵێت: لهگرتووخانەکە بەئاشكراو بەنهێنی، پێشێلكاریى مافى مرۆڤ دهكرێت، دهبێت لێكۆڵینهوهی لەبارەوە بكرێت، جوونکە زۆرێك لەزیندانەکان لهژێر دەسەڵاتی میلیشیاكاندان.
جەختیشدەکاتەوە، ئەوەی لەگرتووخانەکانی عێراق بەئاشکراو نهێنی دەکرێن، لەهیچ شوێنکی دنیادا بوونی نییە، داوا لەهەموو ئەو کەسانە دەکەین کە پشتیوانی لەدەسەڵاتی ئێستای سیاسیی عێراق دەکەن و دەرفەت بۆ حکومەتە یەک لە دوای یەکەکانی دەڕەخسێنن، بۆ چەسپاندنی هەژموونی خۆیان بەسەر عێراقدا، بەهەڵوێستەکانیاندا بچنەوە، جا تاکە کەس بن یا حکومەت.
لای خۆیەوە دەزگای چاکسازیی عێراق، ئەو هەواڵانەی ڕەتکردەوەو دەڵێت بەهیچ شێوەیەک ئەو ژمارە زیندانیکراوە نەسووتێنراون.
دەزگاکە بەتووندی ناوەرۆکی ئەو بەیاننامەیە ڕەتدەکاتەوە کە لەلایەن کۆمەڵەی زانایانی موسڵمانەوە دەرچووە سەبارەت بەتۆمەتە هەڵبەستراوەکانی ئاگرکەوتنەوە کە بووەتە هۆی گیانلەدەستدانی 27 زیندانی لەزیندانی ناوەندیی ناسریە.
ئەمە لەکاتێکدایە، پێشتریش لەساڵی 2015دا لەو گرتووخانەیە، بەهۆی لێدانیان بەکێبڵی کارەبایی، 15 کەس گیانیان لەدەستدا.