
plus4
پێش 17 کاتژمێر
کەناڵی (سكای نیوز) بڵاویكردەوە: بەرپرسێکی باڵا لەنووسینگەی بەنیامین نەتەنیاهۆ،؛ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ئاشکرایکردووەکە بڕیارەکە دراوەو کەرتی غەززە داگیردەکەن.
کەناڵی (12)ی ئیسرائیلیش دەڵێت: نەتەنیاهۆ خواستی لەفراوانکردنی هێرشەكان و دەستبەسەرداگرتنی تەواوی کەرتی غەززەیە.
لەهەواڵێکیشیدا ڕۆژنامەی (یەدیعۆت ئەحرانۆت)ی ئیسرائیلی لەزاری بەرپرسانی ئیسرائیلەوە بڵاویكردووەتەوە: ئەگەری داگیرکردنی کەرتی غەززە بۆ سەرۆک ئەرکانی سوپای ئيسرائيل (ئیال زامیر) گونجاو نییە، بادەست لەکاربکێشێتەوە، ئەوەش وەك وەڵامێك بۆ زامیر كە دژی داگیركردنی تەواوی كەرتی غەززەیە.
بەپێی وتەی بەرپرسانی باڵای ئیسرائیل: ئۆپەراسیۆنەكان ئەو ناوچانەش دەگرێتەوە کە بارمتەکانی ئیسرائیلی لێیە، بڕیارەکەش دراوەو بەرەو داگیرکردنی تەواوی کەرتی غەززە دەڕۆن.
ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرزیش نووسیویەتی: شەوی ڕابردوو نەتەنیاهۆ لەکۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیراندا بڕیاری یەکجاریی لەسەر ئەو بابەتە داوە.