
Plus4
پێش 11 کاتژمێر
🔻وەفدێکی یەکێتی لەبەغداد سەردانی نوری مالیکی دەکات
ئەمڕۆ وەفدێکی یەکێتی سەردانی نوری مالیکی سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسای کرد.
مەلا کەریم جێگری سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لەئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، مەبەست لە سەردانەکە هەواڵپرسین و ئاگاداربوون بووە لە رەوشی تەندروستی نوری مالیکی کە ماویەک لەمەوبەر دۆخی تەندروستی تێکچوبوو.
وەفدەکەش پێکهاتبوو لە نەزار ئامێدی لێپرسراوی مەکتەبی سیاسی یەکێتی لەبەغدادو هەرێم کەمال ئاغا سەرۆکی فڕاکسیۆنی یە کێتی کەریم شکور جێگری فڕاکسیۆن و د. بیستوون .
وتیشی، پاشان سەردانی دکتۆر محمد ساڵح بریکاری دیوانی وەقفی سوونی کردووە بەمەبەستی بەسەرکردنەوە و ڕاپەراندنی کۆمەڵێک کاروبار.