بودجە
Plus4
پێش 3 کاتژمێر

مەرجەکانی حکومەتی بەغدا بۆ ناردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم ئاشکرابوون

 

 

حکومەتی عێراق سێ مەرجی بۆ ناردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم هەیە تا بێ کێشە مووچە ڕەوانەی هەرێم بکات.

 

لەوبارەیەوە د. موسەننا ئەمین، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند: عێراق سێ مەرجی هەیە بۆ ناردنی مووچە، ئەوانیش بریتین لەوەی دەبێت مانگانە هەرێم نیوەی داهاتەكەی ڕادەستی بەغدا بكات، نەوتیش لەڕێگەی كۆمپانیای سۆمۆوە هەناردە بكات، مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمیش بەبانكی بكات.

 

ناوبراو وتیشی: هەڵوێستی حكومەتی عێراق لەسەر ڕێككەوتنەكان نەگۆڕە، ئەویش ئەوەیە دەبێت نەوت لەڕێگەی كۆمپانیای سۆمۆوە هەناردەی دەرەوە بكات، ئەوکات ئامادەیە كرێی ئەو كۆمپانیا نەوتییانەش بدات كە لەهەرێم كاردەكەن.