
Plus4
پێش 3 کاتژمێر
ئاشکرایدەکەین کێ هێرشیکردووەتە سەر کێڵگە نەوتییەکانی هەرێم
خالید یەعقوبی؛ راوێژکاری محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ کاروباری ئەمنی ئاشکرایکرد: لێكۆڵینەوەكان سەبارەت بەهێرشە درۆنییەكانی سەر هەرێم بەردەوامن و دوای تەواوبوونییان ئەنجامەكەی بۆ ڕای گشتی ئاشکرا دەکەین.
یەعقوبی دەڵێت: لێکۆڵینەوەکان سەبارەت بەهێرشەکانی ئەم دواییەی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان بۆ سەر کێڵگە نەوتییەکانی هەرێم بەردەوامن، دوای تەواوبوونیشیان، ئەنجامەكەی بۆ ڕای گشتی ڕادەگەیەنین.
ناوبراو وتیشی: بۆ ئەو مەبەستە هەماهەنگیی تەواو لەنێوان هەرێم و هەیە هەیە، بۆ گەیشتن بەئەنجامدەرانی ئەو کردەوانە.
جەختیشدەکاتەوە کە بەدڵنیاییەوە ئەو پێشێلکارییانە قبوڵکراو نین، دەوڵەتیش هەموو ڕێوشوێنێکی یەکلاکەرەوە دەگرێتەبەر، بۆ ڕێگریکردن لەدووبارەبوونەوەی ئەو جۆرە ڕووداوانە.
ڕاوێژکارەکەی سودانیدەڵێت: ئەجێندای دەرەکیش هەیە هەوڵی تێکدانی سەقامگیریی عێراق دەدات، کاتێک شەڕی گەورە لەناوچەکە ڕوودەدات، کاتێک شەڕو ئەجێندا گەورەکان شکست دەهێنن، دەستوەردان دەکەن بۆ تێکدانی سەقامگیری.