
plus4
پێش ٢ کاتژمێر
كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق، دوورخستنەوەی دوو ژنە كاندیدی لەهەڵبژاردنەكانی داهاتووی عێراق ڕاگەیاند یەکێکیان زەینەب جەواد و قەمەڕ سامەڕائی-ن کە هەردووکیان پارێزەرن.
زەینەب جەواد، ژنە پارێزەرو چالاكوانی دیاری عێراقە لەهاوپەیمانیی (البدیل).
زەینەب؛ بەم دواییانە لەلایەن هێزێكی حەشدی شەعبییەوە دەستبەسەركراو دەستبەسەر مۆبایلەكەیدا گیراو ژمارەیەك وێنەو ڤیدیۆی تایبەتیی نێو مۆبایلەکەیشی بڵاوكرایەوە.
زەینەب؛ یەكێكبوو لەو كەسانەی دژی هەمواركردنەوەی یاسای باری كەسێتیی عێراق وەستایەوە كە پرۆژەیەكی لایەنە شیعییەكان بوو پشتیوانییان لێدەكرد.
ئەمە لەکاتێکدایە، ناڕەزایەتییەكان دژی ئەو كەسانەی دەستیان بۆ ژیانی تایبەتیی ناوبراو بردووەو وێنەو ڤیدیۆی كەسی و تایبەتیان لێ بڵاوكردووەتەوە.
بیانووەكانی كۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق بۆ دوورخستنەوەی ناوبراو قەمەر سامەڕائی لەهاوپەیمانیی تەقەدوم ئەوەیە كە ئەو دوو كاندیدە تائێستا ڕێكارو پێداویستییەكانی خۆكاندیدكردنیان تەواونەكردووە.