مەسعود بارزانی
Plus4
پێش ٢ کاتژمێر

مەسعود بارزانی: ئێمە شتێكی زیاتر لەدەستوورمان داوا نەكردووە بەڵام بەكەمتریش لەوە ڕازی نابین

 

 

مەسعود بارزانی ڕایگەیاند: ئێمە دەمانەوێت دەستوور جێبەجێبکرێت، ئێمە شتێکی زیاتر لەچوارچێوەی دەستوورمان داوا نەکردووە، بەڵام بەکەمتریش لەوە ڕازی نابین کە دەستوور بەگەل و هەرێمی کوردستانی داوە.

 

مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، لەمیانەی کۆبوونەوەی لەگەڵ كریستیەن هۆهمەن، باڵیۆزی ئەڵمانیا لەعێراق ڕایگەیاند: لەپەیوەندییەکانی هەرێم و بەغدا، گەڕانەوە بۆ پرەنسیپەکانی تەوافوق و تەوازن و شەراکەت باشترین چارەسەرەو ئێمە دەمانەوێت دەستوور جێبەجێبکرێت.

 

وتیشی: ئێمە شتێکی زیاتر لەچوارچێوەی دەستوورمان داوا نەکردووە، بەڵام بەکەمتریش لەوە ڕازی نابین کە دەستوور بەگەل و هەرێمی کوردستان داوە.