
Plus4
پێش ٢ کاتژمێر
وەزارەتی پێشمەرگە پلەی زیاتر لە 12 هەزار پێشمەرگەی بەرزکردەوە
وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێم بڵاویکردەوە، پلەی زیاتر لە 12 هەزار پێشمەرگەی بەرزکدووەتەوە.
بەپێی فەرمانی وەزاریی وەزارەتی پێشمەرگەو پاڵپشت بەماددەی 14 لەسیستمی ژمارە (6)ی ساڵی 2011ی پەیڕەوی نیزامی، ڕاژەو خانەنشینیی پێشمەرگە، بەفەرمانی وەزاریی وەزارەتی پێشمەرگە، بەڕێوەبەرایەتیی ئیدارەی گشتیی ژمارە (6033) لە 4ی کانوونی یەکەمی 2011، تایبەت بەڕێنمایی پلە بەرزکردنەوەی کارمەندان، بڕیاردرا بە بەرزکردنەوەی پلەی 12 هەزارو 10 پێشمەرگەی سەر بەدیوان و لیواکانی پیادەی سەر بەوەزارەتی پێشمەرگە.
وەزارەتی پێشمەرگە دەشڵێت: ئەم پلە بەرزکردنەوەیە، گوزارشتە لەخشتەی نەورۆزی 2025ی کارمەندان.