
plus4
پێش 12 کاتژمێر
ژمارەیەک کەسایەتی عەشیرەتی عوبێد لەناحیەی زڵوعییە لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا بەرگری لەعەجاج دەکەن و دەڵێن: کوڕەکەیان بەهەڵە دەستگیرکراوە گوایە حەجاج تکریتییە.
کەناڵی سەڵاحەدین کۆنگرەکەی گواستووەتەوە، ئەو کەسایەتیانە کە کەسوکاری دەستگیرکراوەکەن دەڵێن: ئەوەی دەستگیرکراوە ( عەجاج ئەحمەد حەردان )ـــەو عوبێدییە، پلەی مولازم بوە و دەوامی لەسەماوە بوە بەڵام لەساڵی 1990 لەلایەن رژێمی بەعسەوە دوورخراوەتەوە چونکە هاوسۆز بوە لەگەڵ زیندانکراوان.
دەشڵێن: عەجاج یەک کوڕی هەیە، لەساڵی 1990ـــەوە لەزڵوعییە سەرقاڵی کاری کشتوکاڵە.
لەگەڵ هەموو ئەو زانیاریانەی کە هاوشێوەیە لەگەڵ حەجاجی نوگرە سەلمان، کەچی ئەوان بەدووری دەزانن کوڕەکەیان ئەو کەسەبێت کە ئامانجی ئەمنی نیشتمانییە و لەسەر دۆسییەی ئەنفال داواکراوە.
چەند رۆژێک پێش ئێستا دەزگای ئەمنی نیشتمانی عێراق دەستگیرکردنی "عەجاج تکریت"ی ئەفسەری پێشووی گرتووخانەی نوگرە سەلمانی راگەیاند، ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد کە چەندین ساڵە کاریکردووە بۆ ونکردنی خۆی .