
plus4
پێش 17 کاتژمێر
مەسعود ئۆزەر پارێزەرو چاودێری سیاسیی لەتورکیا ئاشكرایكرد: بەو هەلومەرجەی ئێستا هەیە، مانگی داهاتوو سەڵاحەدین دەمیرتاش؛ ئازاد دەکرێت.
ئۆزەر وتیشی: ئەو هەلومەرجەی ئێستا بۆ پرۆسەی ئاشتی لەتورکیا هەیە جیاوازە، چوونکە ئەمجارە دەوڵەت باخچەلی؛ سەرۆکی گشتیی مەهەپەو ئەوانەو لەدەسەڵاتن پشتگیریی پرۆسەکە دەکەن و تێگەیشتن کە پرسی کورد دەبێت لەبنەڕەتەوە چارەسهربکرێت.
جەختیشیکردەوە کە دەبێت سەرەتا داخوازییەکانی کورد لەڕوی یاسایی و دەستورییهوه جێبەجێبکرێن، دوای ئەوە بڕیارێک بۆ لێخۆشبوونی گشتی دەربچێت.
بەپێی قسەکانی ناوبراو، کۆمیسیۆنی پەرلەمان بۆ پرۆسەی ئاشتی لەتورکیا ئامادەکاری بۆ گۆڕین و هەموارکردنەوەی ئەو یاساو دەستوورە دەکات کە بەهۆی پرۆسەی ئاشتییەوە دەبێت بگۆڕدرێن و دەبێت 301 پەرلەمانتار دەنگ لەسەر پێشنیازەکە بدەن.
ڕاشیگەیاند: ئەو 51 ئەندام پەرلەمانتارهى لەکۆمیسیۆنەکە ئەندامن، شارەزاییەکی باشییان لەمێژوو، پرسی کورد هەیەو پشتگیریی سیاسیشیان هەیە، بۆیە بۆ بەدەستهێنانی داخوازییەکانی کورد لەو کۆمسیۆنەدا زۆر گرنگ دەبێت.
سهبارهت بهچارەنوسی ئەو زیندانیانەی لەسەر پرسی کورد دەستگیرکراون، ئەو پارێزەرە ئاشکرایکرد: دەبێت سەرەتا داخوازییەکانی کورد لەڕووی یاسایی و دەستورییهوه جێبەجێبکرێن.
دوای ئەوەی پرۆسەی ئاشتی سەرکەتووبوو، دەبێت بڕیارێک بۆ لێخۆشبونێکی گشتیی دەربچێت، بۆ ئازادبوونى دهمیرتاش-یش لهسهرهتادا، پێموایە، بەو هەلومەرجەی ئێستا هەیە، مانگی داهاتوو ئازاد دەکرێت.