مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم
plus4
پێش 15 کاتژمێر

ئێستا، وەزارەتی دارایی هەرێم ڕایگەیاند کە لیستی موچەی مانگی 7ی مووچەخۆرانی هەرێمی ڕادەستی وەزارەتی دارایی عێراق کردووە.

لەبڵاوکراوەکەی وەزارەتی دارایی هەرێمدا هاتووە:

ڕۆژی یەک شەممە (٣ی ئابی ٢٠٢٥)، لیستی مووچەی مانگی تەمووزی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لەلایەن تیمی تەکنیکی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستانەوە ڕادەستی فەرمانگەی ژمێریاری وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ کرا.