
Plus4
پێش 12 کاتژمێر
🔻سەرۆکایەتی کۆمار لەبارەی دیارییەکەوە رونکردنەوە دەدات
سەرۆکایەتی کۆمار لەبارەی بڵاوبونەوەی گرتەیەکی ڤیدیۆیی کە بەتەنزەوە باس لەدیارییەکەی دەکات، دەڵێت: سەرۆک کۆمار لەروانگەی پشتگیری لە بەرهەمی ناوخۆیی ئەو دیاریانە دەبەخشێت کە بریتییە لە زەیتی زەیتون و شەربەتی هەناری سروشتی بەرهەمی هەڵەبجە.
دەشڵێت: سەرۆک کۆمار دیارییەک بەکەس نادات کە هێمای تووندووتیژی و هێزبێت وەک دەمانچە کە هەرگیز لەگەل پەیامی دەوڵەتێکی مەدەنیدا ناگونجێت.