باڤڵ تاڵەبانی
Plus4
پێش 12 کاتژمێر

بافڵ جەلال تاڵەبانی:

ئەنفالکردنی بارزانییەکان برینێکی سەر جەستەی نیشتمانە 

 

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند، ساڵیادی ئەنفالکردنی بارزانییەکان برینێکی سەر جەستەی نیشتمانە و بەڵگەی ئەو سیاسەتە دڕندانەیەی رژێمی بەعسی لەناوچووە کە لە تەواوی شاڵاوەکانی ئەنفالدا بۆ سڕینەوەی ناسنامە و قڕکردنی گەلەکەمان پەیڕەوی دەکرد". 

 

دەشلێت "لەم یادە پڕ لە ماتەمەدا سەری رێز و نەوازش بۆ گیانی پاکی سەرجەم شەهیدانی کوردستان و قوربانییانی ئەنفال دادەنەوێنین و هاوخەمیی قووڵی خۆمان ئاراستەی کەسوکارە سەربەرزەکانیان دەکەین".

 

جەختی لەوەش کردوەتەوە کە قەرەبووکردنەوەی کەسوکاری سەربەرزی قوربانییانی شاڵاوی ئەنفال تەنیا ئەرکێکی یاسایی نییە، بەڵکو هەوڵێکی کرداری و جدی حکومەتی عیراقە بۆ ساڕێژکردنی بەشێک لەم برینە گەورەیە. 

 

سەرۆکی یەکێتی رونیشیکردوەتەوە، باشترین وەفاداری بۆ خوێنی پاکی شەهیدان، یەکڕیزی و یەکگوتاریی نیشتمانیمانە بۆ بەهێزترکردنی هەرێمی کوردستان.