وەفدی پێشمەرگە
Plus4
پێش ٢ ڕۆژ

🔻وەفدێکی باڵای هێزەکای 70 و کۆماندۆی کوردستان بۆ چەند پرسێکی گرنگ لەبەغدادن

 

 

ئەمڕۆ وەفدێکی باڵای هێزەکانی 70 بە سەرۆکایەتی لیوا رکن عومەر ساڵح حسن فەرماندەی هێزەکانی 70 و دیار عومەر فەرماندەی هێزەکانی کۆماندۆی کوردستان لەبەغداد سەردانی فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانیان کردو لەلایەن قەیس خەڵەف مەحەمەداوی جێگری فەرماندەی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکان بەگەرمی پێشوازیان لێکرا.

 

لە کۆبونەوەکەیەکدا باس لە ڕێگاکانی بەرزکردنەوەی ئاستی هەماهەنگی ئەمنی و سەربازی نێوان هەردوولا کراوەو تیشک خراوەتە سەر چەند پرسێکی ئەمنی و سەربازیی هاوبەش، بەتایبەتی ئەو پرسانەی پەیوەستن بە بەردەوامی هەوڵە هاوبەشەکانی هەردوولا بۆ بەرەنگار بوونەوەی تیرۆر و فەراهەمکردنی ئاسایش و سەقامگیری، بەتایبەت لەو ناوچانەی دەکەونە نێوان هێڵی بڵاوە پێکردنی هێزەکانی پێشمەرگە و هێزەکانی سوپای حکومەتی فیدڕاڵی عێراق.

 

لەبەشێکی دیکەی کۆبونەوەکەدا جەخت لە گرنگی پەرەپێدانی کەناڵەکانی پەیوەندی و هاوکاری و هەماهەنگی مەیدانی نێوان هەردوولا کراوەتەوە بەتایبەتی لەڕووی هەواڵگری و ئاڵوگۆڕی زانیارییەکان و ئەنجامدانی ئۆپراسیۆنی سەربازی هاوبەش.