plus4
پێش ٢ ساڵ
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران، پڕۆژەی خزمەتی راگەیاند كە بناغەی سەرەكی بەدیجیتاڵ كردنی حكومەت و دەربازبوونە لە میكانیزمە كلاسیكەكە.
سەبارەت بە گرنگی پڕۆژەكە، وتی: لەڕێی ئەم پڕۆژەیەوە دەتوانین كەمتەرخەمی و گەندەڵی نەهێڵین و لەڕێی پۆرتاڵی خزمەتەوە ( https://services.gov.krd ) خزمەتخواز دەتوانێت هەموو زانیاری و پێویستییەكانی هەر مامەڵەیەك بزانێت لە هەموو دامودەزگاكانی حكومەت.
جێگری سەرۆك وەزیران وتیشی: جگە لەوەی لەڕێی ئەم پڕۆژەیەوە دەتوانین حكومەت بەدیجیتاڵی و سیستەماتیك بكەین، رۆتینیش كەم دەكرێتەوە و لەقۆناغەكانی داھاتوودا كار بۆ بەگەڕخستنی سیستەمی یەك پەنجەرەیی دەكەین بۆ ڕایی كردنی مامەڵەی ھاوڵاتیان لەڕێی ئەم پڕۆژەیە.
ھەموو ھاوڵاتییەك پێش سەردانی ھەر فەرمانگەیەك دەتوانێت سەردانی پۆرتاڵی خزمەت https://services.gov.krd بكات بۆ وەرگرتنی زانیاری.