
Plus4
پێش 17 کاتژمێر
🔻خانمان لەعێراق و هەرێمی کوردستان کە خاوەن بڕوانامەی بکالوریۆسن هاوشێوەی کوڕان، دەتووانن ببنە ئەفسەر دووای ئەوەی پەیمانگەی باڵای پەرەپێدانی ئەمنی و کارگێڕی وەزارەتی ناوخۆی عێراق دەخوێنن.
🔶 لەئەمڕۆ تا 10 رۆژی تر دەتووانن لەخولی 31ی پەیمانگەی پەرەپێدانی ئەمنی و کارگێڕی لەرێگەی ئەپلیکەیشنی ( عەین عراق ) خۆیان تۆمار بکەن.
🔶 ئەو خانمانەی خۆیان تۆمار دەکەن دەبێت دەرچووی ساڵەکان 2023-2024 لەگەڵ 2024-2025 بن.
🔶 مەرجەکان بریتین لە:
1- باوک و دایکی عێراقی بن.
2- بکالوریۆسی هەبیت.
3- لە19 ساڵ تا 25 ساڵ بێت، لەدایکبوانی ساڵی 1/8/2006 تا 1/8/2000.
4- دەبێت تاقیکردنەوەی تایبەت بە وەرگرتن تێپەڕێنێت کە بریتییە لە:
- پشکنینی پزیشکی
- پشکنینی ماددەی هۆشبەر
- لیاقە بەدەنی
- تاقیکردنەوەی کۆمپیوتەر
- تاقیکردنەوەی دەرونی
- لیژنەی چاوپێکەوتن و موفازەلە.
5- خاوەن ناوبانگێکی باش بێت، پێشتر سزا نەدرابێت لەسەر تاوان و کەتن.
6- وەلائی بۆ گەل و نیشتیمان هەبێت.
7- کچان دەبێت باڵایان لە 155 سانتیم بەسەرەوە بێت.
🔶 رێژی دانیشتووانی هەر پارێزگایەک دەبێتە پێوەر بۆ وەرگرتن.
🔶 خوێندکار دەبێت بەڵێننامە بدات کە کار دەکات لە بەڕێوەرایەتی و ئاژانسەکان.
🔶 دەبێت زانیارییەکان کە لەفۆڕمی ئەلیکترۆنی دەینوسێت هاوتابێت لەگەڵ بەڵگەنامەکانی.
🔶 دەبێت کۆدی فۆڕمەکە بپارێزێی چونکە لەو رێگایەوە ئاگادار دەکرێتەوە.
🔶 پشتگیری دەرچون لەزانکۆ بە کۆنمرەوە ئامادە دەکات لەگەڵ بارکۆدەکەی.
🔶 4 وێنەی کەسی.
🔶 کارتی نیشتیمانی خۆی و باوکی و دایکی.
🔶 کارتی نیشتەجێبون.
🔶 پشتگیری نیشتەجێبون لە قایمقامییەت
🔶 وێنەی خوێندکار بە قات و چاکەتی فەرمییەوە، قەمیسی سپی و ریباتی رەش (20 دانە)
🔶 (کەسوکاری شەهید- مناڵی ئەفسەرو کارمەندی وەزارەتی ناوخۆ- مەسیحی- سابیئە- ئێزیدی- شەبەک- کوردی فەیلی ) دەبێت بەڵگەنامەیەک بەردەستبێت کە بیسەلمێنێت.
🔶 ئەو خانمانەی هاوسەرگیریان کردووە دەبێت راپۆرتی پزیشکی نەخۆشخانەی حکومی بهێنن کە (دوو گیان) نین.
🟥 بۆ کچان دەبێت دەرچوانی ئەم کۆلێژانە بن/
- پزیشکی گشتی ( طب عام)
- پزشکی ددان ( طب اسنان)
- دەرمانسازی ( صيدلة)
- پەرستاری ( تمريض)
- فیزیای پزیشکی ( فيزياء الطبي )
- ئەندازیاری کۆنتڕۆڵ و سیستەم ( هندسة السيطرة و نظم )
- ئەندازیاری پەیوەندییەکان ( هندسة الا تصالات )
- یاسا ( قانون )
- کۆلێژی زمان/ ئینگلیزی و فارسی ( كلية اللغات/ قسم الانكليزي + فارسي )
🔶 لەم لینکەوە ئەپلیکەیشنەکە دابگرەو خۆت تۆمار بکە:
https://play.google.com/store/apps/details?id=com.moi.ayniq