
Plus4
پێش 20 کاتژمێر
🔻مەرجەکان چین؛ دەرچوانی زانکۆ لەکوڕان و کچان ئەوانەی دەیانەوێت ببنە ئەفسەر
🔻وەزارەتی ناوخۆ دەرگای خۆتۆمارکردنی لەخولی 31ی پەیمانگەی پەرەپێدانی ئەمنی و کارگێڕی کردەوە و تا 10 رۆژی تر بەردەوامە.
🔶ئەو کەسانەی خۆیان تۆمار دەکەن لەکوڕان و کچان دەبێت خاوەن بڕوانامەی بکالۆریۆس بن و دەرچووی ساڵەکان 2023-2024 لەگەڵ 2024-2025 بن.
🔶مەرجەکان بریتین لە:
1- باوک و دایکی عێراقی بن.
2- بکالۆریۆسی هەبیت.
3- لە19 ساڵ تا 25 ساڵ بێت، لەدایکبوانی ساڵی 1/8/2006 تا 1/8/2000.
4- دەبێت تاقیکردنەوەی تایبەت بە وەرگرتن تێپەڕێنێت کە بریتییە لە:
- پشکنینی پزیشکی
- پشکنینی ماددەی هۆشبەر
- لیاقە بەدەنی
- تاقیکردنەوەی کۆمپیوتەر
- تاقیکردنەوەی دەرونی
- لیژنەی چاوپێکەوتن و موفازەلە.
5- خاوەن ناوبانگێکی باش بێت، پێشتر سزا نەدرابێت لەسەر تاوان و کەتن.
6- وەلائی بۆ گەل و نیشتیمان هەبێت.
7- بۆ کوڕان لە 168 سانتیم بەسەرەوە بێت و بۆ کچان لە 155 سانتیم بەسەرەوە بێت.
- رێژی دانیشتووانی هەر پارێزگایەک دەبێتە پێوەر بۆ وەرگرتن.
- خوێندکار دەبێت بەڵێننامە بدات کە کار دەکات لە بەڕێوەرایەتی و ئاژانسەکان.
- دەبێت زانیارییەکان کە لەفۆڕمی ئەلیکترۆنی دەینوسێت هاوتابێت لەگەڵ بەڵگەنامەکانی.
- دەبێت کۆدی فۆڕمەکە بپارێزێی چونکە لەو رێگایەوە ئاگادار دەکرێتەوە.
- پشتگیری دەرچون لەزانکۆ بە کۆنمرەوە ئامادە دەکات لەگەڵ بارکۆدەکەی.
- 4 وێنەی کەسی.
- کارتی نیشتیمانی خۆی و باوکی و دایکی.
- کارتی نیشتەجێبون.
- پشتگیری قایمقامییەت
- وێنەی خوێندکار بە قات و چاکەتی فەرمییەوە، قەمیسی سپی و ریباتی رەش (20 دانە)
- (کەسوکاری شەهید- مناڵی ئەفسەرو کارمەندی وەزارەتی ناوخۆ- مەسیحی- سابیئە- ئێزیدی- شەبەک- کوردی فەیلی ) دەبێت بەڵگەنامەیەک بەردەستبێت کە بیسەلمێنێت.
- ئەو خانمانەی هاوسەرگیریان کردووە دەبێت راپۆرتی پزیشکی نەخۆشخانەی حکومی بهێنن کە دوو گیان نین.
🟥 بۆ کوڕان/ دەرچوانی ئەم کۆلێژانەی دەویت:
- پزیشکی گشتی
- پزیشکی ددان
- دەرمانسازی
- پەرستاری
- ئەندازیاری
- زانست
- فیزیای پزیشکی
- چاو
- تەحلیلات
- سڕکەر
- تیشک و سۆنار
- چارەسەری سروشتی
- ئەندازیاری شارستانی
- ئەندازیاری میکانیک
- ئەندازیاری فرۆکەوانی
- ئەندازیاری کهرۆمیکانیک
- ئەندازیاری پەیوەندییەکان
- ئەندازیاری تۆڕەکانی کۆمپیوتەر
- ئەندازیاری کۆمپیوتەر
- یاسا
- ئامار
- کۆلێژی زمان/ ئینگلیزی- فارسی- تورکی- فەڕەنسی
- زانستی زەوی
🟥 بۆ کچان دەبێت دەرچوانی ئەم کۆلێژانە بن/
- پزیشکی گشتی
- پزشکی ددان
- دەرمانسازی
- پەرستاری
- فیزیای پزیشکی
- ئەندازیاری کۆنتڕۆڵ و سیستەم
- ئەندازیاری پەیوەندییەکان
- یاسا
- کۆلێژی زمان/ ئینگلیزی و فارسی
🔻لەم لینکەوە ئەپلیکەیشنەکە دابگرەو خۆت تۆمار بکە:
https://play.google.com/store/apps/details?id=com.moi.ayniq