
Plus4
پێش 22 کاتژمێر
جیاوازی باجی گۆمرکی دەهێنرێتە بازگەکانی کەرکوک
لە هەنگاوێکدا بەئامانجی پاڵپشتیکردنی کەرتی بازرگانی و ئاسانکردنی کاری بازرگانانی کەرکوک و شۆفێرانی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر، بۆ لەمەودووا دەتووانن جیاوازییەکانی باجی گومرگی لە خاڵەکانی پشکنینی سەر بە پارێزگاکە بدەن، لەبری چوونیان بۆ بازگەکانی نەینەوا و دیالە.
ئەم ڕێکارە لە کۆبوونەوەیەکدا هات لە نێوان رێبوار تەها پارێزگاری کەرکوک و لیوا محەمەد کەمال، یاریدەدەری فەرماندەی هێزەکانی سنور بۆ کارووباری گومرگ و عەلی جەمال بەڕێوەبەری گشتی گومرگی ناوچەی باکور.
راگەیاندنی پارێزگاری کەرکوک دەڵێت: ئەم هەنگاوە دەبێتە مایەی کەمکردنەوەی بارگرانی لەسەر بازرگانان، سەرباری زیادکردنی داهاتی پارێزگا و دابینکردنی دارایی بۆ پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان.