ئەدهەم بارزانی
Plus4
پێش ڕۆژێک

🔻ئەدهەم بارزانی: ژمارەیەکی زۆری بەعــ،،ــسی لەهەولێر هەیەو پێویستە دەربکرێن 

 

ئه‌دهه‌م بارزانى لەیادی له‌42مین ساڵەی ئەنفالکردنی بارزانیه‌كاندا په‌یامێكى بڵاوکردەوەو دەڵێت، دەبێ ئەو بەعــ..ـسیانەی کوردستانیانی ئەنفال‌و کیمیاباران‌و بارزانییەکانیان جینۆسایدکردو ئێستا ژمارەیەکی زۆریان لەهەولێرو شوێنەکانی تری کوردستان نیشتەجێن، پێویستە بەزوترینکات لەپێشچاوی جەماوەری کوردستان‌و بارزان، بۆ سارێژکردنی برینی مەعنەوی‌و گەڕاندنەوەی کەرامەتی کەسوکاری قوربانیان لەمشارەو هەموو شوێنەکانی تر دەربکرێن.

 

هەروەسا به‌پێویستیشی ده‌زانێت، حكومەتی ئێستای عێراق، قەرەبوی مادی سەرجەم کەسوکاری قوربانیان‌و زیانلێکەوتوانی هەموو ئەو تاوانانە بکاتەوە کە لەڕابردودا لەلایەن حکومەتی عێراقی بەعــ..ـسەوە بەرامبەر گەلی کوردستان ئەنجامدراون.