کێشەی مووچە
Plus4
پێش 22 کاتژمێر

تەیف سامی: گەر نەوت لەڕێگەی سۆمۆوە بفرۆشرێت لەسوودی مووچەخۆرانی هەرێمە

 

سەرچاوەیەک لەوەزارەتی دارایی عێراق ئاشکرایکرد: تەیف سامی پێی ڕاگەیاندووین: لەسەر بنەمای ڕێککەوتنەکەی هەرێم و بەغدا مامەڵە دەکەم.

 

وەزیری دارایی عێراق ئەوشی ڕاگەیاندووە کەدەبێت هەرێم ئەو خاڵانە بەتەواوی جێبەجێبکات تاهیچ کێشەیەک نەمێنێت.

 

ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە: بەپێی ئەو لێکۆڵینەوانەی لیژنەکان ئەنجامیانداوە، توانای بەرهەمهێنانی نەوتی هەرێم تەنها 120 هەزار بەرمیلە، گەر بەمشێوەیە بێت، ئەوا دەبێت ڕێککەوتنەکە لەئەنجومەنی وەزیران هەموار بکرێتەوەو گۆڕانکاری لەو ژمارانە بکرێت یاخوود بەغداد ڕازی بێت بەوەی کە ئێستا هەیە بەوەی نەوتی هەرێم لەڕێگەی سۆمۆوە بفرۆشێت کە ئەمە لەسوودی مووچەخۆرانی هەرێمدایە.