ئاری هەرسین
Plus4
پێش ڕۆژێک

ئاری هەرسین: دەبوو مامۆستایانی ئایینی هانی دەوڵەمەندەكانیان بدایە تا مووچەی خەڵكی بدەن

 

ئاری هەرسین، بەرپرسی لقی چواری پارتی ڕەخنە لەمامۆستایانی ئایینی دەگرێت و دەڵێت: ئەوەی بۆ غـ.ـەززەیان کرد بۆ مووچەی خەڵکی کوردستانیان نەکرد.

 

ئاری هەرسین سەبارەت بەكۆكردنەوەی هاوكاری بۆ غـ.ـەززە، ڕەخنەی 

لەمامۆستایانی ئایینی هەیە کە داوا لەخەڵك دەكەن هاوكاریی غـ.ـەزە بكەن، بەڵام نەمانبینی هانی دەوڵەمەندەكان بدەن تا مووچەی خەڵكی کوردستان بدەن، تا نەبینە كۆیلەی شۆڤێنیستیی عەرەب.

 

دەشڵێت: خەڵک یەک ڕۆژ حکومڕان نەبووەو نازانێت حکومڕانی چۆنە، بەڵام ئێمە دەیزانین.

 

ئەو بەرپرسەی پارتی جەختدەکاتەوە کە متمانەب بەحکومەتی کوردستان هەیەو دەڵێت: وەک چاوم دەیپارێزم، چوونکە جێگرەوەی حکومەتی کوردستان بۆ کورد بوونی نییە.