
plus4
پێش ڕۆژێک
د. لەتیف ڕەشید؛ سەرۆک کۆماری عێراق و محەمەد شیاع سودانی؛ سەرۆک وەزیرانی عێراق، سەبارەت بەکێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدا کۆبوونەوە.
هەردوولا لەکۆبوونەوەکەدا جەختیان لەپێویستیی چارەسەرکردنی دۆسیە دارایی و کارگێڕییەکانی نێوان هەرێم و بەغدا لەچوارچێوەی دەستوورو یاسادا کردەوە.
هەردوولا کۆک بوون لەسەر ئەوەی پێویستە بەزووترین کات کێشەی مووچەخۆران و ئەو بابەتە داراییانەی بوونەتە خاڵی ناکۆک لەنێوان هەرێم و بەغدا چارەسەریان بۆ ببینرێتەوە.