خوێندنی باڵا
plus4
پێش ڕۆژێک

ئەمڕۆ چوار شەممە وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی حوکمەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند : پرۆسەی پێشکەشکردنی داواکاری بۆ دامەزراندن لە سەر میلاکی حوکمەتی فیدراڵ بۆ سێ یەکەمەکانی زانکۆکانی هەرێمی کوردستان کە دانیشتوی ناوچە کێشەلەسەرەکانن  دەستی پێکردووە

بەپێی راگەیەندراوەکە، ئەو کەسانەی ئەم بڕیارە دەیانگرێتەوە بریتین لە:

 

- سێ یەکەمەکان لە سەر ئاستی کۆلێژو بەشەکان ،

- هەڵگرانی بروانامە باڵاکان  ( ماجستێرو دکتۆرا )

 

مەرجی سەرەکی بۆ سودمەندبون لەم دەرفەتە ئەوەیە کە پێشکەشکار دەرچوی یەکێک لە زانکۆکانی هەرێم کوردستان بێت بەڵام دانیشتوی پارێزگاکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان بێت .