سونامی
plus4
پێش 20 کاتژمێر

دوای ئەوەی بەرەبەیانی ئەمڕۆ بوومەلەرزەیەک بەگوڕی 8.8 پلەی رێختەر رووسیای هەژاندو بەیەکێک لەبەهێزترین بوومەلەرزەکانی مێژوو دادەنرێت، هۆشداری بەچەند وڵاتێک دەدرێت.

بەپێی ڕاگەیاندراوێکی پاسەوانی کەناراوەکانی ئەمریکا، هەر کەشتییەک لەنزیک هاوای بێت، دەبێت لەکەناراوەکان دووربکەوێتەوە تاشەپۆلەکانی تسۆنامی تێدەپەڕن.

ماڵپەڕی بەدواداچوونی گەشتەکان بڵاویکردەوە: ئاراستەی چەندین گەشتی ئاسمانی بەرەو هاوای لەئاسماندا گۆڕدراوەو زۆرێکیان گەڕێندراونەتەوە بۆ نێو ەو فڕۆکەخانەیەی سەرەتای گەشتەکەیان لێ ئەنجامداوە.

بۆ ئەو مەبەستەش داوا لەنزیکەی دوو ملیۆن کەس کراوە لەژاپۆن، تا ناوچەکانیان چۆڵبکەن، نزیکەی 10 هەزارو 500 کەسیش لەوانە لەناوچەی هۆکایدۆن لەو وڵاتە.

لەئێستاشدا هۆشداری بەملیۆنان دانیشتووی چەندین ناوچەی ئەمریکاو نیوزلەنداو ژاپۆن دەدرێت، لەوەی لەژێر هەڕەشەی مەترسیی تسۆنامیدان.