هەڕەشەی ترامپ
plus4
پێش 20 کاتژمێر

ڕووسیا هەڕەشە لە ترەمپ دەکات و دەڵێت: ئێمەش ئیسرائیل و ئێران نین بمانترسێنیت ؛

دوای ئەوەی دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا، ماوەی 10 ڕۆژی وەک مۆڵەت دا بە ڤلادیمێر پوتینی سەرۆکی ڕووسیا، تا ڕێککەوتن ئەنجامبدات؛ دیمیتری مێدڤێدێڤ، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی ئاسایشی ڕووسیا، پەیامێکی تووندو هەڕەشە ئامێزی ئاراستەی ئەمریکا کرد.

میدڤیدیڤ لەوەڵامی ترەمپدا دەڵێت: بەڕێگەکەی جۆ بایدن دا مەچۆ، چوونکە ڕووسیا هاوشێوەی ئیسرائیل و ئێران نییە هەڕەشەی لێبکەیت.

میدڤیدیڤ؛ دەشڵێت: زمانی ئاگاداركردنەوە، هەنگاوێکە بەرەو چوونە نێو جەنگەوە، ترەمپیش گەمەی ئاگاداركردنەوە لەگەڵ ڕووسیا دەکات، بەڵام دەبێت دوو شت لەبیر نەکات:

یەکەم، ڕووسیا؛ ئێران و ئیسرائیل نییە.

دووەمیش هەموو ئاگاداركردنەوەیەكی نوێ هەڕەشەیە، هەنگاوێکە بەرەو شەڕ نەک لەنێوان رڕووسیاو ئۆکرانیا، بەڵکو لەگەڵ وڵاتەکەی خۆیدا.